دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان والرشتاین-ی بەبیرهێنایەوە

دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشی بۆ کوردستان'، ئیمانوێل والرشتاین کۆمەڵناسی ناوداری جیهانی بەبیر هێنایەوە، کە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


٣١ی مانگی ڕابردوو، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا 'ئیمانوێل والرشتاین' کۆمەڵناس و بیرمەندی سۆسیالیستی ناوداری جیهان کۆچی دوایی کرد، بەمهۆیەوە دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشی بۆ کوردستان، یادی بەرز ڕاگرت و پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە باس لە کەسایەتی و لێکۆڵینەوە و شرۆڤەکانی کۆچکرد و کراوەو هەروەها هاتووە: شرۆڤە و دونیابینی والرشتان بۆ سیستم، هەروەها بۆ ئۆجالان و بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد هاوکاربووە کە بتوانن تێکچونی سۆسیالیزم باشتر شرۆڤە بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەکراوە، کە والرشتاین دەیان ساڵە پابەندی بڕیاری خۆی بووە کە لەگەڵ گەلانی بدەستدابێت، ئەوەش هاتبوو: خوێندەوەی زۆر بۆ بەرهەمەکانی والرشتاین لە کوردستان کراوە و کاریگەری هەبووە ئازایخوازان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها سەرنجی ئۆجالانی ڕاکێشباوو بەلای خۆیدا، هەرئەمەش وایکرد کە ئۆجالان بەرهەمەکانی بە زۆریی بخوێنێتەوە و کاریگەریی بکاتە سەری.

والرشتاین ساڵی ١٩٣٠ لە نیویورک لە دایک بووە و لە زانکۆی کۆلۆمبیا قۆناغەکانی خوێندنی باڵای تەواو کردووە و ساڵی ١٩٥٩ بڕوانامەی دۆکتورای لە بەشی فەلسەفە وەرگرتووە.

یەکێک لە ناودارترین کتێبەکانی "بیرۆکەی سیستمی گلوبال"ـە، کە بە نۆ زمانی جیاواز وەرگێڕ کراوە، والرشتاین ڕۆڵی حکومەتەکانی بە گرنگ نەدەزانی و بڕوایەکی بە تێکۆشانی چینایەتی نەبوو.

بەهۆی ڕەخنەکانی لەسەر سیستمی سەرمایەداری جیهانی و پشتیوانی لە بزوتنەوەکانی دژی سیستمی جیهانی لە ڕیزی کەسانێک وەکو 'نوام چۆمسکی و پییر دوبوردی' دادەنرێت کە بە تێکۆشانیان دژی گلۆبالیزم ناسراون.

والرشتاین لەگەڵ مورای بوکچین لەو نووسەرانەن کە ئۆجالان وەک مەرجەع سەیریان دەکات، پارێزەرانی ئۆجالان لە پەیامێکدا کە بۆ بوکچین-یان بردووە دەڵێن:

"بەڕێز ئۆجاڵان خۆشحاڵە بە پەیوەندیی لەگەڵ ئێوە، داوای لە نوێنەران کرد کە پەیوەندی لەگەڵتان ساز بکرێت، لە دڵەوە سڵاوی نارد و وتی: ئێستا دوو نووسەر کە گرنگییان پێدەدەم یەکێکیان بوکچین و ئەوی دیکەشیان ئیمانوێل والرشتاینە".

س.ح