دەست بەسەر ٧ ماسییدا گیرا کە ٢٩٣ کیلۆ بوون

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان لە دەریاچەی سیروان دەستیان بەسەر ٢٥ تۆڕ و حەوت ماسییدا گرت، کە ٢٩٣ کیلۆگرام بوون.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بـــەڕێـــوبـــەرایـــەتی پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنجامی چالاکیی بەڕێوبەرایەتییەکەیان لە دەریاچەی سیروان لە تەنگی سەید محەمەد دەروەن زەنی هانەژاڵە، توانیویانە دەست  بگرن بەسەر بڕی ٢٥   تۆڕدا كە سەرپێچی كاران لەدەریاچەی سیروان بۆ مەبەستی ڕاوی ماسی بەكاریان دەهێنا.

هەروەها، دەستاین گرتووە بەسەر بڕی ٧ ماسی كە ٢٩٣ كیلۆگرام دەبوون.

جێگای ئاماژەیە لە مانگی چوارەوە تا کۆتایی مانگی شەش ڕاوە ماسیی قەدەغەیە و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزادەبنەوە.

 

ش.ف