دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان دەستیپێکرد

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە کەشوهەوایەکی ئەمنی و لەژێر هەڕەشەی تاڵیبان دەستیپێکرد.


ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی بە کاتی ئەفغانستان، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

هەڵبژاردن لە کاتێکدا دەستپێدەکات، کە چەکدارەکانی تاڵیبان هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە بەشداری لە هەڵبژاردن نەکەن، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لە نزیک چەند بنکەیەکی دەنگدان لە شاری جەلال ئاباد لە ویلایەتی نەنگەرهار چەند تەقینەوەیەک ڕوویدا، هەروەها لە کابۆلی پایتەختیش لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان تەقینەوەیەک ڕوویدا، لە ویلایەتی غەزنەی-ش چەند ڕۆکێتێک لە بینای ناوەندی ڕاگەیاندنی ویلایەتەکە دراوە، بەڵام زیانی گیانیان نەبووە، بۆیەش هەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان لە کەشوهەوایەکی ئەمنی بەڕێوە دەچێت.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولە بۆ سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان ١٣ کەس خۆیان کاندید کردووە کە، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئێستا و عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی جێبەجێکاری ئەفغانستانیش خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.

س.ح