دەوڵەتی تورک قەشە ئەمریکییەکە ئازاد دەکات

قەشە ئەندرۆ برانسۆن، هاوڵاتی ئەمریکی، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندان کراوە، بەم زووانە ئازاددەکرێت.


میدیا ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە، کە بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان دەوڵەتی ئەمریکا و تورک، قەشە ئەندرۆ برانسۆن بەم زووانە ئازاددەکرێت.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەندرۆ برانسۆن ئەمڕۆ لە دادگایەک لە تورکیا ئامادە دەبێت و لە هەندێک لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی بێبەریی دەکرێت و زەمینە ساز دەکرێت بۆ ئازادکردنی.

ئەندرۆ برانسۆن، لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ فەتحوڵا گولەن دەستگیرکراوە.

زینداندکردنی ئەو قەشە ئەمریکییە ناکۆکی نێوان دەوڵەتانی ئەمریکا و تورکیا زیاتر کرد، تا ئەو ئاستەی دەوڵەتی ئەمریکا ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی دەوڵەتی تورکی بایکۆت کرد و گەمارۆی ئابوریی خستە سەریان.

لەلایەکی دیکەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەو دوو دەوڵەتەش لەلایەن ئەمریکاوە سنووردار کرا.

ش.ف