دەوڵەتی تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی مەسیحی-یان لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی و چیای کۆرەژا-یان لە شارەدێی شێلادزێ بۆردومان کرد.


ئەمڕۆ گوندی هێزانکی لەناوچەی نەهێلی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی و چیای کۆرەژا لە سنوری شارەدێی شێلادزێ لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کرا.

پەیامنێری ڕۆژنیوز، ڕایگەیاند، گوندی هێزانکی دانیشتوانەکەی مەسیحین و بۆردومانەکە کەمتر لە ۲٠٠ مەتر لە گوندەکەوە دووربووە و بەهۆی بۆردومانەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چیای کۆرەژایان لە شارەدێی شێلادزێ بەچڕی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر ڕەز و باخ و ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.

ک.س