دەیان ئۆتۆمبێلی هەواڵگریی تورکیا سووتێندران

دەیان ئۆتۆمبێلی هەواڵگریی لە شاری بورسای تورکیا سووتێندران و جەنگاوەرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان-یش بەرپرسیارێتیی چالاکییەکەیان لە ئەستۆ گرت.


بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان-هەبەدەهە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ چالاکییەک لەدژی گۆڕەپانی یەدی ئەمین لە بورسا لەلایەن جەنگاوەرانەمانەوە ئەنجامدرا، لەو گۆڕەپانەدا سەدان ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایش لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستنیشانکران، کە ژمارەیەکی زۆریان ئۆتۆمبێلی هەواڵگریی و دامودەزگانی تری دەوڵەت بوون، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تەقینەوەی یەک لە دوای یەک ڕوویاندا و دەیان ئۆتۆمبێل بوونە خۆڵەمێش".

بزووتنەوەکە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە:"لە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتدا وەک هەموو جارێک شۆرتی کارەبا بە هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نیشان دەدەن و ڕاستییەکە دەشارنەوە و دەیانەوێت بە هەواڵی درۆ ئاگری گۆڕەپانەکە وەک ئاگرێکی ئاسایی نیشان بدەن".

ش.ف