چوؤرشەممە, 10 يون 2020 – 09:32
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە سەرتاسەری جیهان تا ئێستا حەوت ملیۆن و ٣٢٣ هەزار و ١٨٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٤١٣ هەزار و ٧٠٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆی گشتی تووشبووانی جیهان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٩٩٥ کەس چاکبوونەتەوە، بەڵام لە هەندێک وڵات ئاماری تووشبووان لە هەڵکشاندایە.
ئەمریکا هێشتا لە ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهان دایە، دوای ئەمریکاش، بەرازیل بە تۆمارکردنی ٧٤٢ هەزار و ٨٤ تووشبوون و ٣٨ هەزار و ٤٩٧ حاڵەتی گیانلەدەستان لە ڕیزبەندی دووەم دایە، ڕوسیاش کە لە ڕیزبەندی سێیەم دایە، تا ئێستا ٤٨٥ هەزار و ٢٥٣ حاڵەتی تووشبوون و شەش هەزار و ١٤٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمار کردووە.
س.ح