زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٦٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٦٠ هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە.


تادێت ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید-١٩"، لە سەرتاسەری جیهان بەرزدەبێتەوە، بە تایبەتیش لە ڕۆژانی ڕابردوو بەرازیل و ڕوسیا بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە تووشبووان، دوای ئەمریکا لە ڕێزبەندی دووەم و سێهیەمی وڵاتانی جیهان جێیان گرتووە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە سەرتاسەری جیهان، پینج ملیۆن و ٣٠٧ هەزار و ٤١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٤٠ هەزار و ٧٥ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٦٠٦ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.

ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:

ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١٦٤٥٣٥٣ گیانلەدەستدان؛ ٩٧٦٥٥

بەرازیل؛ تووشبوون؛ ٣٣٢٣٨٢ گیانلەدەستدان؛ ٢١١١٦

ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٣٢٦٤٤٨ گیانلەدەستدان؛ ٣٢٤٩

ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٨١٩٠٤ گیانلەدەستدان؛ ٢٨٦٢٨

بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ٢٥٤١٩٥ گیانلەدەستدان؛ ٣٦٣٩٣

ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢٢٨٦٥٨ گیانلەدەستدان؛ ٣٢٦١٦

فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٨٢٢١٩ گیانلەدەستدان؛ ٢٨٢٨٩

ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٧٩٧١٣ گیانلەدەستدان؛ ٨٣٥٢

تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٥٤٥٠٠ گیانلەدەستدان؛ ٤٢٧٦

ئێران؛ تووشبوون؛ ١٣١٦٥٢ گیانلەدەستدان؛ ٧٣٠٠

ک.س