چوؤرشەممە, 6 ماي 2020 – 09:17 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی دوایین ئاماری تەندروستی وڵاتانی جیهان، تا ئێستا سێ ملیۆن و ٧٢٨ هەزار و ٤٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٥٨ هەزار و ٣٥٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ملیۆنێک و ٢٤٢ هەزار و ٥٠٠ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان لە کۆی گشتی تووشبووانی جیهان لە ئێستادا دوو ملیۆن و ٢٢٧ هەزار و ١٩١ کەسیان لە کەرەنتینە یان لەژێر چاودێریدان و ٤٩ هەزار و ٢٤٣ کەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
هەروەها لە کۆی تووشبووان تا ئێستا زیاتر لە ملیۆن و نیوێکیان، یان چاکبوونەتەوە یان گیانیان لەدەستداوە و بەپێی ئامارەکان تا ئێستا، ملیۆنێک و ٢٤٢ هەزار و ٥٠٠ کەس لە تووشبووان چاکبوونەتەوە و ٢٥٨ هەزار و ٣٦٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەکان، یەک لەسەر سێی تووشبووانی جیهان لە ئەمریکا تۆمار کراوە و ئەو وڵاتە بە تۆمارکردنی ملیۆنێک و ٢٣٧ هەزار و ٦٣٣ تووشبوو لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە، کە ٧٢ هەزار و ٢٧١ تووشبووی کۆرۆنا تیێدا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها دوای ئەمریکا، لە ئاماری گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئاستی جیهان، بەریتانیا بە تۆمارکردنی ٢٩ هەزار و ٤٢٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان، پێش ئیتاڵیا و ئیسپانیا کەوتووە، دوای ئەو دوو وڵاتەش فەرەنسا بە ٢٥ هەزار ٥٣١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ڕیزبەندی پێنجەمی وڵاتانی جیهاندایە.
دوای فەرنسا، ئەڵمانیا، ڕوسیا، تورکیا، بەرازیل و ئێران لە ئاستی وڵاتانی جیهان هەر یەکەیان زیاتر لە ١٠٠ هەزار تووشبوویان تۆمارکردووە، لەناو ئەمانەش بەرازیل بە حەوت هەزار و ٩٥٨ گیانلەدەستدان زیاترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای تۆمارکردووە.
ک.س