زیاتر لە ٣٣٤ هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

تا ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی کۆرۆنا بوون، کە دوو ملیۆن و ٨٥ هەزاریان چاکبوونەتەوە و زیاتر لە ٣٣٤ هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی دوایین ئامارەکان، لە سەرتاسەری جیهان، پینج ملیۆن و ١٩٩ هەزار و ١٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٣٤ هەزار و ٦٩٨ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دوو ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٢٤ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەر دوو وڵاتی ڕوسیا و بەرازیل بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە، ئەمەش وایکرد کە ئەو دوو وڵاتە ئامارەکانیان پێش ئیسپانیا، بەریتانیا و ئیتاڵیا بکەوێت و ئێستا دوای ئەمریکا، ڕوسیا و دوای ئەویش بەرازیل زیاترین ئاماری تووشبوونیان تۆمارکردووە.

ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:

ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١٦٢١١٩٦ گیانلەدەستدان؛ ٩٦٣٥٩

ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٣١٧٥٥٤ گیانلەدەستدان؛ ٣٠٩٩

بەرازیل؛ تووشبوون؛ ٣١٠٩٢١ گیانلەدەستدان؛ ٢٠٠٨٢

ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٨٠١١٧ گیانلەدەستدان؛ ٢٧٩٤٠

بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ٢٥٠٩٠٨ گیانلەدەستدان؛ ٣٦٠٤٢

ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢٢٨٠٠٦ گیانلەدەستدان؛ ٣٢٤٨٦

فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٨١٨٢٦ گیانلەدەستدان؛ ٢٨٢١٥

ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٧٩٠٢١ گیانلەدەستدان؛ ٨٣٠٩

تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٥٣٥٤٨ گیانلەدەستدان؛ ٤٢٩٤

ئێران؛ تووشبوون؛ ١٢٩٣٤١ گیانلەدەستدان؛ ٧٢٤٩

ک.س