سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر داواکاری ٥ وڵاتی ئەوروپا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆدەبێتەوە.


ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داواکاری دانیشتنی بەپەلەی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا، سبەی کۆدەبێتەوە.

بابەتی سەرەکی دانیشتنەکەش، هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک دەبێت بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژ‌هەڵاتی سوریا

پێشتریش ئەمیلی دیمۆنتچالین بەرپرسیاری کاروباری فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، کە ئەوان بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا داوای دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا.

ب.ش