سریلانکا، لە ٦ تەقینەوەدا ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نیوز دۆت لک، لە سریلانکا، بەهۆی ڕوودانی شەش تەقینەوە لە یەک کاتدا لە ناو سێ کەنیسە و سێ  هۆتێل دا، ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو سەدان کەسیش بریندار بوون.


بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی مەراسمی جەژنی پاک ( کە جەژنێکی ئاینی مەسیحییە)، لە وڵاتی سریلانکا، هێرشکراوەتە سەر شوێنی مەراسیمی جەژن لە شارەکانی کۆلۆمبۆی پایتەخت و نگۆمبۆ، کە دەکەوێتە باکوری پایتەختی سریلانکا، بەهۆیەوە سەدان بریندار و کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

ڕوئاند گۆناس کارا، وتەبێژی پۆلیسی سریلانکا، دەڵێت، کە هەموو تەقینەوەکان لەیەک کاتدا و کاتژمێر ٨:٤٥ خولەک ڕویانداوە، هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیاری هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

د.ع