ڕەشنووسی بودجەی بەرگری ئەمریکا، لەسەر کڕینی مووشەکی ڕوسی لەلایەن ئەنقەرەوە، سەرۆک کۆمار پابەند دەکات کە سزای ئابوری بخاتەسەر تورکیا و کاربەدەستانی بخاتە لیستی گەمارۆکانییەوە.
ئەمریکا لە ڕەشنووسی بودجەی بەرگریی خۆیدا بۆ ساڵی ٢٠٢١، سزا ئابوورییەکانی سەر تورکیا، بەهۆی کڕینی سیستمی بەگری ‘ئێس-٤٠٠’ی ڕوسییەوە دەکات بە یاسا.
لە ڕەشنووسەکادا هاتووە: “سەرۆک کۆمار پێویستە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ دوای جێبەجێی بوونی ئەم یاسایە، پێنج گەمارۆ، یان زیاتر بخاتە سەر تورکیا، کە دەبێت کاربەدەستە باڵاکانی ئەو وڵاتە بگرێتەوە کە ڕۆڵیان هەبووە لە کڕینی مووشەکە ڕوسییەکان.
هەروەها لە ڕەشنووسەکەدا پێشبینی کراوە کە کڕینی سیستمی بەرگری “ئێس-٤٠٠” لەلایەن ئەنقەرەوە، وەک بازرگانی ماڵی گەورەی ئەندامانی ناتۆ لەگەڵ ڕوسیا ببینرێت، کە دەچێتە چوارچێوەی سزاکانی “ئێمی” و یاسای گەمارۆکانی (CAATSA)ـوە.
ب.ک