سعودیە بووە ئەندامی ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی

وڵاتی سعودیە بۆ ماوەی دوو ساڵ، وەک ئەندامی کاتی ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵبژێردرا.


دوێنێ لە دانیشتنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وڵاتی سعودەی بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک ئەندامی کاتی ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵبژێردرا.

ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی، ٣٥ ئەندامی هەیە، کە پێنج وڵاتی "ئەمریکا، ڕوسیا، چین، بەریتانیا و فەرەنسا" ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنەکەن و هەشت وڵاتی دیکەش، کە لە زەمینەی وزەی ئەتۆمی خاوەن توانان ئەندامی ئاسایی ئەنجومەنەکەن و ٢٢ وڵاتی دیکەی جیهانیش هەر دوو ساڵ جارێک وەک ئەندامی کاتی هەڵدەبژێردرێن کە ساڵانە ١١ وڵات ئەندامێتییان دەگۆڕدرێت.

ش.ف