شەممە, 29 فبر 2020 – 11:38 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووە بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی نێرگه‌له له كافتریا و ئه‌و شوێنانه‌ی نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت ئه‌مڕۆوە ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بەپێی قسەی لەشەکر حەمید، خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی: سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ چاودێری كردنی بازار و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر ده‌بێت، قائیمقامیه‌ت به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له شوێنه گشتییه‌كان، كافتریاكانی نێرگه‌له كێشان، چێشتخانه، چایخانه، گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كات و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا خاوه‌ن شوێنه‌كه ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
س.ح