سلێمانی، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ٨ ئۆتۆمبێل ڕوویدا

لە شەقامی ڕیعایەی شاری سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ٨ ئۆتۆمبێل ڕوویداو دووکەس برینداربوون.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاقامی ڕیعایە لە گۆڕەپانی یوئێن، ٨ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا.

پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانیش هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ تیژڕەوی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری" ئۆپترا".

بەهۆی ڕووداوەکەشەوە، جگە لە زیانی ماددی، دوو کەس بە سوکی برینداربوون.

ب.ش