سودان ڕایگەیاند، تا پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی وڵات، ئامادە دەبێت بۆ ڕێککەوتن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.
لە میانی سەردانی دوێنێی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ خەرتوومی پایتەختی سودان، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل.
ئامانج لەو سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ سودان و ئوردن و دواترایش ئیمارات، قایلکردنی خەرتوم و وڵاتانی عەرەبی بوو بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەدرێژایی هێڵەکانی ئیمارات.
لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا حەمدۆک سەرۆک وەزیران و جەنەراڵ عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی و ڕاگوزەری سودان، پۆمپیۆ جەختی لە قایلکردنی ولاتانی عەرەبیش کردەوە بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی جولەکە، سودانیش قایلبوونی خۆی دەربڕی بۆ ئەو مەبەستە بەر لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٢ی وڵات.
لە بەرامبەریشدا سەرۆک وەزیرانی سودان داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد پرۆسەی لابردنی سودان لە لیستی سپۆنسەری دەوڵەتەکان لە تیرۆر جیابکاتەوە لەگەڵ پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندەییاکن لەگەڵ ئیسرائیلدا.
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت هیچ کەسێک لە شەوێکدا چاوەڕوانی ڕێککەوتنی ئاشتی بکات لەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی سودان دا ئەنجامیانداوە.
دەسەڵاتدارانی سودان لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئامادەییان نیشاندا کە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا بۆ لابردنی سودان لە لیستی سپۆنسەری دەوڵەتەکان بۆ تیرۆر و چوونە ناو هاوبەشییەک کە سودی بۆ هەردوو وڵات هەبێت.
ی. ک