
سوپای تورک بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر هێرشی کرد
سوپای تورک بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگیی هێرشی کردە سەر گەریلاکانی هەپەگە لە گەڤەر، بەڵام هیچ زیانێک بەر گەریلاکان نەکەوت.
ئەمڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دوو هێرشی سوپای تورک لە گەڤەر لە باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر گردی شەهید دیرەن لە ناوچەی گەڤەر لە جولەمێرگ.
هەپەگە باسی لەوەش کردووە: ڕۆژی ١٦ی مانگیش فڕۆکە و هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورک جارێکی دیکە ناوچەی شەهید دیرەنیان بۆردوومان کردەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی هەپەگە، لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە.
ک.ک