سوپای لیبیا: بەرژەوەندییەکانی تورکیا دەکەینە ئامانج

هێزەکانی خەلیفە حەفتەر کە ڕۆژهەڵاتی لیبیا-یان کۆنترۆڵ کردووە، هەڕەشەیان کردووە کە کەشتییەکان و بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە لیبیا دەکەنە ئامانج و فڕینی فڕۆکەکانی ئەو وڵاتەش بۆ لیبیا قەدەغە دەکەین.


شەوی ڕابردوو ژەنەراڵ ئەحمەد مسماری وتەبێژی ژنرال حەفتەر ڕایگەیاندووە: فەرمانمان بە هێزە ئاسمانییەکان کردووە کەشتی و بەلەمەکانی تورکیا لە ئاوە نیشتمانییەکانی لیبیا بکەنە ئامانج، هەروەها ناوەند و پیشەسازیی، کۆمپانیا و پرۆژەکانی تورکیا لە لیبیا، لەمەو دوا ئامانجی ڕەوای هێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیان.

مسماری جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە فڕینی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ لیبیا قەدەغە دەکەن.

س.ح