سوپای لیبیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی خستەخوارەوە

سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە ڕۆژئاوای تەرابلوس، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیان خستووەتە خوارەوە دەوڵەتی تورکیش داوای هاوکاریی لە ناتۆ کردووە.


شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا بە فەرماندەیی خەلیفە حەفتەر، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیان لە نزیک بنکەی ئاسمانی 'وەتیە' کردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە.

سوپای نیشتمانی لیبیا لەو بارەوە ڕایگەیاند: شەوی ١٦ی ئەم مانگە، هێزەکانی سوپای لیبیا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیان لە جۆری (ئەنکا-ئێس)، لە نێوان بنکەی سەربازیی 'عەقبە بن نافع' و نزیک بنکەی ئاسمانی 'وەتە' لە ڕۆژئاوای تەرابلوس خستووەتە خوارەوە.

لە بەرامبەردا دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە ناردنی چەتەکان بۆ تەرابلوس و پڕچەککردنی دەوڵەتی هاوپەیمانی لە تەرابلوس هەوڵی داگیرکردنی ئەو وڵاتە دەدات، دوای شکستە یەک لەدوای یەکەکانی بەرامبەر سوپای نیشتمانی لیبیا، داوای لە ناتۆ کردووە کە دژی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بۆ داگیرکردنی لیبیا هاوکاریی بکەن.

س.ح