سوپای لیبیا: ١٩ زرێپۆشی تورکیا تێکشکێندران

سوپای لیبیا ڕایگەیاند، کە ١٩ زرێپۆشی دەوڵەتی تورک کە لە ڕێگەی کەشتییەوە بۆ هاوکاریی چەتەکانی ڕەوانەی بەندەری مسراتەی کردبوو، بە فڕۆکە تێکیان شکاندووە.


ئەمڕۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی لیبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا تێکشکاندنی ١٩ زرێپۆشی دەوڵەتی تورک کە بۆ هاوکاری چەتەکانی ڕەوانەی لیبیای کردبوو، ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای خستنە ژێر کۆنترۆڵی ١٩ زرێپۆش کە بۆ هاوکاری گروپە چەتەکانی گرێدراوی دەوڵەتی تورک بە کەشتیی لە تورکیاوە ڕەوانەی بەندەری مسراتە کرابوون، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکە کرانە ئامانج و تێکشکێندران.

س.ح