سوپای ڕژێم چەند گوندێکی دیکەی کۆنترۆڵ کرد

سوپای ڕژێم بە پشتیوانی ڕوسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی لە دەوروبەری حەڵەب و چەند گوند و ناوچەیەکی دیکەی کۆنترۆڵ کرد.


بەپێی ئاژانسی سانای سوری، هێزەکانی ڕژێمی سوریا کە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری حەڵەب، سێ گوندیان لە ڕۆژئاوای حەڵەب ڕزگار کردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە سوپای ڕژێم پێگەی گروپە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتی تورکی لە ڕیفی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای حەڵەب بە تۆپخانە و ڕۆکێت کردووەتە ئامانج، هەروەها سێ گوندی؛ "بەسەرتون، حور و عەنجارە"ـیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە.

ک.س