سوید، یادی شەهیدانی سێدارە کرایەوە

لە ۹ـەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانیدا، لە شاری یۆتۆبوری سوید چالاکییەک بەڕێوەچوو.


دوێنێ بە دەسپێشخەری ڕێخستنی یۆتۆبۆری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، لە وڵاتی سوید، بۆ بەبیرهێنانەوەی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرھاد وەکیلی، شیرین عەلەمھولی و عەلی حەیدەریان، هەروەها بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی ئێران چالاکییەک لە برۆنسپارکن-ی ناوەندی شاری یۆتۆبۆری بەرێوەچوو.

چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگی و ڕێزگرتن بۆ سەرجەم شەهیدانی ئازادیی دەستیپێکرد، دواتر پەیامی مەجلسی پژاک، لەلاێەن کۆمیتەی یۆتۆبۆری پژاکەوە بۆ ئامادەبووان خوێندرایەوە، هەروەها ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیی گەل لە یۆتۆبۆری لێدوانی خۆیی پێشکەش کرد، تێیدا سیاسەتی ئێران و لە سێدارەدان شەرمەزارکرا.

لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا بە زمانی سویدی زانیاری لەسەر ناوەڕۆکی "دژە مرۆڤانەی حکومەتی ئێران و مێژووی لەسێدارەدان لە چل ساڵ دەسەڵاتداری دەوڵەتی ئێران بۆ کۆمەڵگای سویدی بڵاوکرایەوە.

چالاکییەکه بە درووشمەکانی "نا بۆ سێدارەدان، نا بۆ زیندانیکردنی چالاکانی سیاسی، دیکتاتور ڕۆحانی، فاشیست خامنەیی" کوتایی پێھات.

س.ح