سۆسیال دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دانیماركدا سەرکەوتن

پارتە سۆسیال دیموكرات و چەپڕەوەکان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دانیماركدا سەركەوتنیان بە دەستهێنا‌و پێش پارتی گەلی دانیماركی كەوتن کە ماوەی ١٤ ساڵە لە لوتکەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدان.


دوێنێ چوارشەممە لە سەرتاسەری وڵاتی دانیمارك، هەڵبژاردنی پەڕلەمان بەڕێوە چوو و تێیدا زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتی دەنگیاندا بۆ دیاریكردنی ١٧٩ كورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتە

هەمان ڕۆژ‌و دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدان لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەدا ئەنجامەكان راگەیەنران، كە تێیدا سۆسیال دیموكراتەكان بە سەرۆكایەتی میتا فردركسۆن، سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٢٧ پۆینت دوو دەنگەكان، بەمەش دەبنە خاوەنی زۆرترین كورسی و  پێش حزبەكەی لارش لوكی راسموسن، سەرۆك وەزیران، پارتی گەلی دانیمارك كەوتن كە چواردە ساڵە حوكمی وڵات دەكەن.

پەرلەمانی دانیمارك، بەسەر دوو هاوپەیمانیی سەرەكیدا دابەش بووە، پارتە چەپڕەو و سۆسیال دیموكراتەكان، كە بە بلۆكی سوور بەناوبانگە و پێنج پارتی جیاواز لە خۆ دەگرێت، كە لەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەماندا سەركەوتن، لە بەرامبەردا بلۆكی شین هەیە، كە هاوپەیمانی دووەمە و لە هەشت پارت پێكهاتوون یەكێكیان پارتەكەی سەرۆك وەزیرانی ئێستایە و بە پلەی دوەم دێن.

ک.س