سیخوڕێکی ئێران بە ٧ ساڵ زیندان لە ئەڵمانیا سزادرا

کەسێکی بە ڕەگەز ئەفغانی کە وەک وەرگێڕ لە سوپای ئەڵمانیا دامەزرابوو، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەسەڵاتی ئێران بە حەوت ساڵ زیندان سزادرا.


دوێنێ دادگای باڵای ئەیالەتی "ڕاینلەند-فاڵتس"ی ئەڵمانیا، بە تۆمەتی سیخوڕی و پێدانی زانیارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بە دەزگا سیخوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێران، کارمەندێکی بە شەش ساڵ و ١٠ مانگ زیندان سزادا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا، "عەبدولحەمید-س" وەرگێڕی بەڕەگەز ئەفغانی سوپای ئەو وڵاتە، بە ئاگاداری هاوژینەکەی زانیارییە نهێنییەکانی سوپای ئەڵمانیای داوەتە دەزگا سیخوڕیی و زانیارییەکانی دەسەڵاتی ئێران.

دادگای باڵای ئەیالەتی "ڕاینلەند-فاڵتس" جگە لەو سزایەی بۆ ناوبراو بڕیەوە بە تاوانی "خیانەت بە وڵات"، هەروەها بۆ هاوژینی سیخوڕەکەش، سزای ١٠ مانگ زیندانی دەرکردووە، بە تاوانی ئەوەی ئاگاداری سیخوڕیی مێردەکەی بووە و کاربەدەستانی ئاگادار نەکردووەتەوە. 

ک.س