سێ ڕێکخستنی دیکە بەشداربوون لە کەمپەینی “کاتییەتی” بۆ ئازادی ڕیبەر ئۆجالان کە لەلایەن دەستەی خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU)ـەوە ڕاگەیەندراوە.
دەستەی خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) دەیانەوێت بە کەمپەینەکەیان بۆ هێنانەدیی ئاشتی لە تورکیا، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بجوڵێنن.
لەو چوارچێوەیەدا، سێ ڕیکخستنی دیکە بە ناوەکانی؛ “یەکێتی پارێزەران بۆ مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و دیموکراسی ئەوروپا (ELDH)”، لوتکەی جیهانی نوێ (NWS)” و “پەیمانی نێونەتەوەیی پاراستنی ئازادی و مافەکان (AIDL)”، ڕایانگەیاند کە بەشداری ئەو کەمپەینە دەبن.
هەروەها ڕۆژنامەی Junge Weltی ئەڵمانیا، لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا لاپەڕەیەکی تەواوی تەرخان کردووە بۆ کەمپەینی “کاتییەتی” (ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان) کە لەلایەن سەندیکاکانی بەریتانیاوە بەڕێوەدەبرێت.
ب.ک