سێ کەس لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژران

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ئەمریکا سێ کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ لە شاری تۆرانس لە باشوری ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا، لە بینایەکی یاری بۆڵینگدا کەسێک تەقەی کرد و بەهۆیەوە حەوت کەس بوونە قوربانی.

پۆلیسی تۆرانس ئاماژەی بەوە کردوە، لە ڕووداوەکەدا سێ کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش بردیندار بوون، بەڵام هیشتا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە، پۆلیس لە هەوڵی دۆزینەوەی تاوانبارەکەدایە.

ک.ک