سەرۆك كۆماری عێراق و ئەمینداری ناتۆ کۆبوونەوە

سەرۆک کۆماری عێراق و ئەمینداری ناتۆ لە داڤۆس کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا خەجت لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی کرایەوە.


ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە داڤۆس-ی سویسرا، پێشوازییکرد لە یەنیس ستولتنبرگ، ئەمینداری پەیمانی باکوری ئەتڵەسی-ناتۆ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق، لەمیانی دیدارەکەدا باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کراوە، هاوکات خەجت لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کراوەتەوە.

هەروەها تاوتوێی دۆخی ئەمنی و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە کراوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمینداری ناتۆ، دووپاتی پابەندبوونی نێردەی مەشق پێکردنی ناتۆ-ی کردوووتەوە، سەبارەت بەمەشق و پشتیوان سەربازیی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێویستیانە.

ش.ف