سەرۆکى ئینتەرپوڵ بێسەروشوێنە

مەنگ هۆنگەوى، سەرۆکى پۆلیسى نێودەوڵەتى 'ئینتەرپوڵ'، لە کاتى سەردانید بۆ وڵاتى چین، بێسەروشوێن بووە.


مەنگ هۆنگەوى، سەرۆکى ئینتەرپوڵ، کە هاوڵاتى وڵاتى چین-ە، لەدواى ئەوەى لە کۆتایى مانگى ڕابردوودا سەردانى وڵاتى چین-ى کردووە، دیار نەماوە و هیچ هەواڵێکى لەبارەوە نازاندرێت، هاوسەرەکەى لایەنە پەیوەندى دارەکانى وڵاتى فەرەنسا-ى لە دیارنەمانى مەنگ هۆنگەوى، ئاگادار کردووەتەوە.

هەرچەند، ناوبراو، لەکاتى سەردانیدا بۆ وڵاتى چین، بێسەروشوێن بووە، بەڵام بەگوێرەى ئەوەى لە ڕۆژنامە فەرنسییەکان بڵاو بووەتەوە، دەوترێت، کە مەنگ هۆنگەوى، لە وڵاتى فەرەنسا دیار نەماوە، ناوەندى پۆلیسى نێودەوڵەتى 'ئینتەرپوڵ'، لێکۆڵینەوەکانى لەبارەى دیارنەمانى مەنگ هۆنگەوى، دەستپێکردووە.

مەنگ هۆنگەوى، لەساڵى ٢٠١٦، بووەتە سەرۆکى ئینتەرپوڵ، پێش ئەوەى ئەو پۆستە وەربگرێت، لە وڵاتى چین، یاریدەدەرى بەڕێوبەرى کێشە کۆمەڵایەتییەکانى ئەو وڵاتە بووە، هەروەها یەکێک بووە لە کەسە گرنگەکانى نێو پارتى کۆمەنیست لە چین.

د.ع