سەرۆکی ئەمریکا جۆن بۆلتۆنی لەکار دوورخستەوە

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، جۆن بۆلتۆنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای لەکار دوورخستەوە.


لەپەیامێکیدا لە تویتەر، دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند:" دوێنێ شەو ئیدی کۆشکی سپی پێویستی بەخزمەتکردنی جۆن بۆلتۆن نەماوە، وەکو کەسانی تری نێو بەڕێوەبەری ڕای ئەوم وەرنەدەگرت، لەبەر ئەمەش من داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەوم کرد، ئەویش ئەم بەیانیە دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی من کرد".

ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە، هەفتەی داهاتوو ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی دیاری دەکرێت.

ب.ش