سەرۆکی فەرەنسا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرۆکی فەرەنسا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی بۆسەر ڕۆژائاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات.


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەتوندی ئیدانەی هێرشە تاکلایەنەکەی تورکیای کرد بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریاو داواشیکرد، دەستبەجێ هێرشەکان ڕابگیرێت.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسییەکانی سەرهەڵدانی جەنگ یارمەتی ڕێکخراوی داعش دەدات تا جارێکی دیکە خەلافەتەکیان بنیادبنێنەوە، بۆئەمەش تورکیا بەرپرسە.

ب.ش