سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە تەمەنی ٦٥ ساڵییدا و بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
بەیانیی ئەمڕۆ، دیڤد ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە تەمەنی ٦٥ ساڵییدا و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئاڤیانۆی ئیتاڵیا، کۆچی دوایی کرد.
لە ڕۆژی ٢٦ی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی تێکچوونی سیستمی بەرگریی لەشیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لە مانگی ئەیلولیشدا ئاشکرابوو، کە تووشی نەخۆشیی ئیلتیهابی سنگ بووە و هەر بەهۆی نەخۆشییەوە، ماوەیەکی زۆربوو دیڤد ساسۆلی سەرۆکایەتیی دانیشتنەکانی پەرلەمانی نەدەکرد و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی ئەوروپادا نەدەکرد.
ش.ف