سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست لەکار دەکێشێتەوە

ڕاگەیەندنەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە کە تێرزا مەی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەست لەکار دەکێشێتەوە.


بەپێی هەوڵێکی ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن، تێرزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سبەینێ نامەی دەست لەکار کێشانەوەکەی پێشکەش دەکات.

ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا لەسەر هۆکاری دەست لەکار کشانەوەی تێرزا مەی ڕایانگەیاندووە کە، دوای ناکۆکیی و ناڕەزایەتی توندی هاوپارتەکانی لەسەر چاکسازیی لە ڕێککەوتنی بێرگزیت، تێرزا مەی بڕیاری داوە دەست لەکار بکشێتەوە.

جێگای ئاماژەیە ئەگەریش دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران قبوڵیش بکرێت، تا ئەو کاتەی کێبڕکیی لەسەر جێگرەوەی تێرزا مەی هەبێت بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانیدا.

ش.ف