شارەوانییەکی ئیتالیا هاوڵاتیبوونی فەخریی بەخشییە ئۆجالان

شارەوانی شاری بەرجەتۆی ئیتالیا مافی هاوڵاتیبوونی فەخریی بەخشییە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بڕوانامەکە لەلایەن نورۆز ئویسال، یەکێک لە پارێزەرانی ئۆجالانەوە وەرگیرا.


دوێنێ لە مەراسیمێکدا، شارەوانی شاری بەرجەتۆی ئیتالیا مافی هاوڵاتیبوونی فەخریی بەخشییە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە.

لە مەراسیمەکەدا، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی بەرجەتۆ-وە بڕوانامەی هاوڵاتیبوونی فەخریی کە بەخشرایە ئۆجالان، پێشکەشی نەورۆز ئویسال، یەکێک لە پارێزەرانی کرا.

ئویسال لە وتارێکدا ئەوەی بەبیرهێنایەوە، کە ئۆجالان ماوەی ٢٠ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالیی گۆشەگیرکراوە و وتی: دەتوانرێت بە تێکۆشانێکی نێودەوڵەتیی کۆتاییهاتنی گۆشەگیریی ئۆجالان بهێندرێت و ئازادبکرێت.

مەراسیمەکە بە پێشکەشکردنی گۆرانی و شیعر و میوزیکی کوردیی و ئیتالیی کۆتاییهات.

ب.ل