شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ماکرۆن کۆبوونەوە

شاندێکی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوە.


ئەمڕۆ خالد عیسا، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە، لە فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە ئەوان و شاندێک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام چاوەڕێی دەکرێت کە شاندەکە دوای نیوەڕۆ لە پاریس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدات.

د.ع