شۆڕشگێڕانی کۆڵۆمبیا پشتیوانی گەلی کورد دەکەن

ڕێبەری یەکێک لە ڕێکخستنە شۆڕشگێرییەکانی کۆڵۆمبیا بەناوی (ELN) پەیامێکی پشتگیریی بۆ گەلی کورد بڵاوکردەوە.


پابلۆ بێلتران، ڕێبەری سوپای ڕزگاری نەتەوەیی (ELN) بۆ پشتگیری گەلی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بێلتران سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕایگەیاندووە کە، گەلی کۆلۆمبیا پشتیوانی گەلی کورد دەکات.

بێلتران ئاماژەی بەوەداوە کە گەلی کورد لە وڵاتی خۆیان ئاوارە دەکرێن، هێڕش دەکرێتە سەریان و وتی: پێویستە ناڕەزایەتییەکان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەهێزتر بکرێت.

ک.س