شەمەندەفەرێک گڕیگرت و ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە پاکستان بەهۆی ڕوودانی تەقینەوەی بوتڵی غاز لەناو شەمەندەفەرێکدا و گڕگرتنی، ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەیالەتی پەنجابی پاکستان لە ڕووداوێکدا بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی غاز، سێ لە واگۆنەکانی شەمەندەفەڕێک گڕی گرت و لەئەنجامیدا ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

شێخ ڕەشید ئەحمەد وەزیری هێڵی ئاسنی پاکستان ئاماژەی بە تەقینەوەی دوو بتڵی غاز لەناو ئەو شەمەندەفەرە کردووە و وتوویەتی: گەشتیارەکان لە سەفەرە درێژمەوداکانیاندا بۆ دروستکردنی خواردن لەناو شەمەندەفەرەکان، بتڵی غاز لەگەڵ خۆیان دێنن.

یاسمین ڕەشید وەزیری تەندروستی ئەیالەتی پەنجاب، وتی: بەپێ ئەو زانیاریانەی لە شوێنێ ڕووداوەکە دەستمان گەیشتووە، ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ی دیکەش برینداربوون.

یاسمین ڕەشید ڕایگەیاند: بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە، هەروەها وتوویەتی لە کۆی ئەو ٦٥ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، تەنیا تەرمی ١٨ کەسیان ناسراوەتەوە.

س.ح