شەنگال، چەتەکان هێرشیان کردە سەر خاڵێکی شەڕڤانانی یەبەشە

چەتەکانی داعش لە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی شەڕڤانانی یەبەشە لە سنووری شارەدێی مەدیوان-ی سەربە شەنگال، شەڕڤانانی یەبەشە-ش بە توندی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلیکی چەتەکان تێکشکێندرا و هێرشەکە پۆچەڵ کرایەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمیر ٠٥:٤٥ خولەک چەتەکانی داعش بە چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە لە گوندی حلوش-ی شارەدێی مەدیوان لە شەنگال، شەڕڤانانیش بە توندی وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلیکی چەتەکەن تێکشکێندراوە و ئەوانی دیکە ناچار بە پاشەکشی کراون.

تا ئێستا لەسەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو هێرشە زانیارییەک ڕوون نەبووەتەوە.

س.ح