فڕۆکەیەکی نەفر هەڵگر، بە ١٩١ سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی کاریپوور لە شاری کاژیکۆتی هندستان تێکشکا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تەنها فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە و سەرجەم سەرنشینەکان ڕزگاریان بووە.
ئێوارەی ئەمرۆ فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵێ ئاسمانی هیندستان کە لە دوبەیەوە بە ١٩١ سەرنشینیەوە بەرەو فڕۆکە خانەی کاریپوور لە شاری کاژیکۆتی هندستان فڕیبوو، لەکاتی نیشتنەوەیدا بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە ڕێڕەوەکەی دەرچووە و بەهۆیەوە تێکشکاوە و بووە بە دوو پارچەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا چەندین کەس بریندار بووە، بەڵام تەنها فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە و سەرجەم سەرنشینەکانی ڕزگاریان بووە.
د.ع