سێشەممە, 28 أبر 2020 – 11:04 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەزاد لە لیبیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لە جۆری کامیۆن کردووەتە ئامانج.
لەسەر ئەو بابەتە ژەنەراڵ ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلە کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە کراوەتە ئامانج، باری خواردنی پێبووە و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پێنج هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
هەر دوێنێش مسماری ڕایگەیاندبوو: دەوڵەتی تورک دوو کەشتیی جەنگی، مووشەکی دژەفڕۆکە و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ناردووەتە کەناراوەکانی تەرابلوس.
س.ح