فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە، ٩ کەس کوژران

فڕۆکەیەکی بچووک لە ویلایەتی داکۆتای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ کەس کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.


کاربەدەستانی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە فڕۆکەیەکی بچووک لە جۆری "Pilatus PC-12" بە ١٢ سەرنشینەوە، کاتژمێر ١٢:٣٠ بەکاتی ئەو ویلایەتە کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئاسایشی گواستنەوەی ئەمریکا، فڕۆکەکە کەمێک دوای ئەوەی لە شوێنێ خۆی هەستاوە، کەوتووەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە کوژراون و سێی دیکەشیان برینداربوون.

تا ئێستا هۆکاری ئەو ڕووداوە ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام شیمانە دەکرێت بەهۆی تووفانی بەفرەوە، کە پێشتر لەو ناوچەیە هۆشداریی لەسەر درابوو کەوتبێتە خوارەوە.

س.ح