فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل خرایە خوارەوە

حزبوڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە خاکی لوبنان ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ ماڵپەڕی 'عەهد'ی سەربە حزبوڵای لوبنان خستە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی بەرگریکاری ئیسلامی (موجاهدینی موقاومەی ئیسلامی) بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە باشوری لوبنان خستووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە کاتی تێپەڕبوون بەسەر سنوورەکانی فەلەستین و لوبنان لەسەر ئاسمانی شاری "ڕامیە" لە باشوری لوبنان کراوەتە ئامانج و لە دەرەوەی شارەکە کەوتووەتە خوارەوە.

کاربەدەستانی ئیسرائیل تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکیان لەسەر ئەم ڕووداوە نەبووە.

س.ح