بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی “Itamel Radar” کە گەشتی فڕۆکەکان بەسەر دەریای ناوەڕاستدا تۆماردەکات، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی سەربازیی دەوڵەتی تورک لە فڕۆکەخانەی مسراتە نیشتووەتەوە.
سایتەکە، ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە سەربازییەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە فڕۆکەخانەی غازی ئانتاب-ـەوە بەڕێکەوتووە و لە فڕۆکەخانەی مسراتە کە لەژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی حکومەتی هاوپەیمانی دایە، نیشتووەتەوە.
ئاژانسی ئەلعەرەبیەش ڕایگەیاندووە، ئەو فڕۆکە سەربازییە دەوڵەتی تورک، پڕ بووە لەو چەتانەی دەوڵەتی تورک بە پارە دەیاننێرێتە لیبیا بۆ شەڕ دژی سوپای نیشتمانی لیبیا.
بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە شاری غازی ئەنتاب، بارەگایەکی سەربازیی دروستکردووە، کە تێدا چەتەکان پەروەردە دەکات، پێش ئەوەی بیاننێرێتە لیبیا.
ب.ک