فڕۆکەیەکی سەربازیی چیلی بە ٣٨ سەرنشینەوە دیارنەماوە

هێزی ئاسمانی چیلی ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەی بە ٣٨ سەرنشینەوە لە ڕێگای جەمسەری باشور دیارنەماوە.


بەپێی وتەی کاربەدەستانی هێزی ئاسمانی چیلی دوێنێ فڕۆکەیەکی جۆری "هرکولس C-130" دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی شاری پۆنتا ئارانس فڕیوە، لە بازنەی ڕادارەکان ون بووە.

هێزی ئاسمانی چیلی ڕایگەیاند: ئەو فڕۆکەیە ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٦:٥٥ خولەک بە کاتی چیلی لە فڕۆکەخانەی شاری پۆنتا ئارانس هەستاوە و دوای کاتژمێرێک و ١٨ خولەک لە بازنەی ڕادارەکان دیار نەماوە و پەیوەندیی پچڕاوە.

بە وتەی کاربەدەستانی چیلی فڕۆکەکە ٣٨ سەرنشینی هەبووە کە سێ کەسیان سڤیل بوون و بۆ پشتیوانی لۆجستی بەرەو جەمسەری باشور ڕۆشتووە.

ک.س