فڕۆکەیەک لە فیلیپین کەوتەخوارەوە

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک، لە مانیلی پایتەختی فیلیپین، بووە هۆی کوژرانی هەشت کەس.


ئەمڕۆ فڕۆکەی "وێست وایند ۲٤"، کەمێک دوای هەستانی لە فڕۆکەخانەی مانیلی پایتەختی فیلیپین، گڕێ گرت و کەوتەخوارەوە.

فڕۆکەخانەی مانیل ڕایگەیاند: فڕۆکەکە، هەشت کەسی تێدا بووە، کە دوو کەسیان هەڵگری ڕەگەزنامەی کەنەدی و ئەمریکی بوون، شەش کەسی دیکەش ستافی فڕۆکەکە بوون، کە هەموویان دوای ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەکە باری پێداویستی پزیشکیی پێبووە و لە مانیلەوە بە نیاز بووە بەرەو شاری "هانەدای"ی ژاپۆن بڕوات.

کاربەدەستانی فیلیپین هێشتا لەسەر هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، ڕاگەیەندراو یان ڕوونکردنەوەیان نەداوە.

د.ع