هێزە چەکدارەکانی سوید بڵاویانکردەوە، چوار فڕۆکەى جەنگی ڕووسیا ئاسمانی وڵاتەکەمانیان بەزاندووە، دەشڵێن: ئەو ڕووداوەش بە جدى وەردەگرین.
هێزە چەکدارەکانی سوید لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، چوار فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی کورت ئاسمانی دەریاى باڵتیک – یان لە ڕۆژهەڵاتی دورگەی گۆتلاندی وڵاتەکەمان بەزاندووە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکەی ئێستا، ئەو ڕووداوە زۆر بەجددی وەردەگرین.
جێگەى ئاماژەیە، لە کۆتاى مانگى ڕابردوودا ماریا زاخارۆڤا وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەگەر فنلەندا و سوید بچنە ناو هاوپەیمانێتى ناتۆوە ئەوا کاردانەوەى توندمان بەرامبەریان دەبێت.
ئ.م