فینلەندا ژن و منداڵی داعشیەکان وەرناگرێتەوە

حکومەتی فینلەندا کە پێشتر ڕایگەیاندبوو ڕێگە نادات بە ئەو کەسانەی لەناو چەتەکانی داعش شەڕیان کردووە بگەڕێنەوە وڵاتەکەی، ئێستاش ڕایگەیاندووە ژن و منداڵی داعشیەکانیش وەرناگرێتەوە.


چارەنووسی ژن و منداڵی ئەو هاوڵاتیە فینلەندیانەی چوونەتە ناو چەتەکانی داعش لە عێراق و سوریا لە ئێستادا کەوتوونەتە دەستی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، بووەتە ڕۆژەڤی وڵاتی فینلەندا.

ئانتی ڕیننە، سەرۆک وەزیران و ئانا ماژا هێنریکسۆن وەزیری دادی فینلەندا، لە وەڵامی پارتە ڕکابەرەکانیان وتوویانە: "نابنە هاوکار بۆ گەڕانەوەی ژن و منداڵی داعشیەکان". 

هەروەها ڤیڵە تایڤۆ، سەرۆکی گروپی پەرلەمانی فینێن وتوویەتی: "ئەو کەسانە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەمان".

د.ع