فەرماندەی هێزی دەریای ئەمریکا بۆ گفتوگۆ لەسەر ئێران لە سعودیەیە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەی هێزی دەریایی سعودیە و گفتوگۆ لەسەر ئێران سەردانی سعودیەی کرد.


دوێنێ ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- سنتکام، ڕایگەیاند: دەریاسالار جیم ماڵوەی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەی هێزی دەریایی سعودیە و هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا لەو وڵاتە سەردانی ڕیازی پایتەختی کردووە.

فەرماندەیی سنتکام ڕایگەیاندووە کە، ئەم سەردانە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ڕۆڵی هێزەکانی دەریایی ئەمریکا لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕەفتارە هێرشکارانەکانی ئێران بووە.

ش.ف