سەرۆكایەتیی فەرەنسا داوا لە ئێران دەكات، ڕێز لە پابەندبوونەكانی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی بگرێت، بۆئەوەی ئەمریكاش بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنەكە.
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ، لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی زلهێز و ئێران، كشایەوە و لە ماوەی ڕابردوویشدا، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٢٠% ڕاگەیاند كە ئەوەیش لەو ڕێژەیە زیاترە كە بەپێی ڕێكەوتنەكە، بۆی دیاری كراوە.
ئەمڕۆ ڕاوێژكارێك لە سەرۆكایەتیی فەرەنسا، ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران جدییە لەبارەی دانوستانەكانەوە و دەیەوێت هەموو لایەنەكان پابەند بن بە ڕیّككەوتنە ئەتۆمییەكەوە، سەرەتا دەبێت خۆی لە هەر جۆرە وروژاندنێک بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەش كردوە، بۆئەوەی ئەمریكا بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە، دەبێت ئێران ڕێز لە پابەندبوونەكانی لەبارەی ڕێككەوتنەكەوە بگرێت.
ئــ ت