ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، داوای لە هاوڵاتیانی کرد کە سەردانی ئێران نەکەن، ئەوانەش لە ئێرانن ئەو وڵات جێبێڵن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەهۆی دۆخی ئەمنی زۆر ناسەقامگیری ناوچەکە، بە فەرمی داوا لە هاوڵاتیانی فەرەنسا دەکەین سەردانی ئێران نەکەن، ئەو هاوڵاتیانەش لەوێن و ناتوانن ئەو وڵاتە جێبێڵن، دەبێت هۆشیار بن و ڕەچاوی ئاسایشی خۆیان بکەن.
هەروەها داوایکردووە کە هاتوچۆی نێوان شارەکانی ئێران نەکەن و لە شوێنە قەرەباڵغەکان دوور بکەونەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، جگە لە جەختکردنەوە لە نیگەرانییە ئەمنییەکان، ئاماژەشی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران کردووە و داوایکردووە کە هاوڵاتیانی لە ئێران خۆیان بپارێزن.
س.ح